٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٥٩
پێشکەوتن لە دانوستانی واشنتۆن و مسکۆ سەبارەت بە سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە پێشکەوتنی دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا کرد سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتن بە رێگەچارەی قەیران و شەڕ لە سووریا.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا وتی : واشنتۆن پێویستی بە رێگەچارەیەکی روون و شەفافە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە بابەت سوریاوە.

تۆنەر وتیشی: دانوستانەکان لەگەڵ روسیا لە بابەت چۆنیەتی گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان پێشکەوتنیان تێدا بەدی دەکرێ، بەڵام واشنتۆن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئامادە نییە بە شتێک کەمتر لە دیاری کردنی رێگایەکی روون و شەفاف ڕازی بێت.

ئەمریکا پێشوتر ڕایگەیاندبوو بە شتێک کەمتر لە رێککەوتنێکی دڵخواز لە بابەت سوریاوە قایل نابێ.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە ویلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کۆتایی جڤینی لوتکەی گروپی 20 لە چین وتبوی: مسکۆ لەگەڵ هیچ هەوڵ و کردەوەیەکی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بابەت سوریاوە پشتیوانی ناکات.

پوتین بە ئاماژە بە هەڤدیتنی خۆی و باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا و قسەکردن سەبارەت بەسوریاوە وتی: هیودارە لە داهاتویەکی نزیک دا مسکۆ و واشنتۆن لەسەر سوریا ڕێککەون.

ناوبراو هەروەها وتیشی: لە بابەت  گەیشتن بە رێککەتن گەشبینە و هاوکاریی مسکۆ- واشنتۆن لە خەبات بە دژی تیرۆریستان توندوتۆڵتر دەبێتەوە...

کۆتایی کورتە نامە/310